یەکەم وڵات ڕێگەی بە بەکارهێنانی ڤاکسینی ڕووەکیی دژە کۆرۆنا دا

کەنەدا بووبە یەکەم وڵات کە ڕێگەیدا بە بەکارهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای ڕووەکی.

سیستمی تەندروستیی کەنەدا ڕایگەیاند، ڤاکسینی میدیکاگۆ کە بە دوو ژەم دەدرێت دەتوانرێت لەلایەن کەسانی پێگەیشتووەوە وەربگیرێت، واتە ئەوکەسانەی تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 64 ساڵدایە.

ئەو بڕیارە پشتیبەستووە بە توێژینەوەیەک کە لەسەر 24 هەزار کەسی پێگەیشتوو کراوە، ئەنجامەکان دەریانخستووە ڤاکسینەکە بەڕێژەی 71% کاریگەرە، توێژینەوەکە بەرلە سەرهەڵدانی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن ئەنجامدراوە.

ڤاکسینەکە لە دروستکردنیدا پشتبە ڕووەک بەستراوە، بەزیادکردنی ماددەیەکی پاڵپشتیکەری دیکەی بەرگریی کەلەلایەن کۆمپانیایەکی بەریتانییەوە بەرهەمهێنراوە.

کۆمپانیای میدیکاگۆی بەرهەمهێنەری ئەو ڤاکسینە کە کاری دروستکردنی ڤاکسینە ڕووەکییەکانە، پێشتر ڤاکسینی ڕووەکیی بۆ ژمارەیەک نەخۆشیی دیکە دروستکردووە، بەرهەمهێنەری ئەو ڤاکسینەیە دژی کۆرۆنا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی پلانی خۆی بۆ کەمکردنەوەی تووشبووانی هەوکردنی پەردەی مێشک لە سلێمانی و هەڵەبجە راگەیاند

ئەمڕۆ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی عێراق پلانی خۆیان بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی تووشبووانی منداڵان بە…
زیاتر ببینە

لە سلێمانی تووشبوونی منداڵان بە شەكرە زیادیكردووە.. تەندروستی ڕوونکردنەوەی لەبارەوە دەدات

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ڕوونکردنەوەی لەبارەی ئەو هەواڵانەدا کە باس لە بەرزی ڕێژەی شەکرە لەناو منداڵاندا دەکەن سەرەڕای…
Total
0
Share