سلێمانی.. ڕۆژانە 80 بۆ 100 منداڵ بەهۆی سکچوون و ڕشانەوە داخڵی نەخۆشخانە دەکرێن

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ئاشکرایکرد ڕێژەی توشبوونی منداڵان بە سکچوون و ڕشانەوە وەک پێشبینی کراوبوو زۆرە، بەڵام ڕێژەکە لەو ئاستە زیاتر نییە کە کە لە کۆنترۆڵی نەخۆشخانە دەرچووبێت.

لەلێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دکتۆر پشدەر عەبدوڵا ڕایگەیاند، “بەر لە سێ هەفتە هۆشداریمان دابوو لە بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبوون بە سکچوون و ڕشانەوە لەناو منداڵاندا ئەگەر خۆپارێزی نەکرێت، ئێستا ڕێژەکە بەرزبووەتەوە و ژمارەیەکی زۆر منداڵ لەنەخۆشخانەکەمانە”.

باسی لەوەکرد، “لەگەڵ زۆری نەخۆشەکان، کە ڕۆژانە 80 بۆ 100 منداڵ داخڵی نەخۆشخانە دەکرێن، بەڵام لەکۆنترۆڵی نەخۆشخانەکە دەرنەچووە و لەو ئاستەدایە کە پێشبینیمان کردبوو”.

دکتۆر پشدەر سەبارەت بەو حاڵەتانەی دەبێت منداڵیان تێدا ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێت وتی، لە حاڵەتی سکچوون و ڕشانەوەی توند، بوونی خوێن لەگەڵ پیسایی منداڵ، هەروەها تای بەرز، نیسانەکانی وشکبوونەوە، کەمی خواردن و خواردنەوە منداڵ دەبێت ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێت.

ڕاشیگەیاند، ئەکرێت سکچوون و ڕشانەوە لەچەند کاتژمێرێکدا چارەسەری بۆ بکرێت تا چەند ڕۆژێک و هەندێک کات دەگاتە 15 ڕۆژ بۆ مانگێک و ڕەنگە حاڵەت هەبێت پێویستی بە “غەسلی گورچیلە” هەبێت، ئەویش بەپێی جۆر و حاڵەتی سکچوونەکە دەگۆڕێت.

بابەتی پێشتر

هاوپەیمانان: هاوکاریکردنی بەغداد و پێشمەرگە پێویستە بۆ ڕێگری لە داعش

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی بۆ بازرگانان: كێبڕكێ دەستەبەردەكەین و دەستوەردان بنبڕدەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share