زیاتر له‌ 19 هەزار پارچە پێداویستی بۆ بەشە ناوخۆییەكان تەرخانكراون

تا ئیستا مەكتەبی دارایی یەكێتی، نزیكەی 19 هەزار پارچە كەلوپەل و پێداویستیی بۆ ‏بەشە ناوخۆییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی ڕاپەڕین و گەرمیان دابینكردووە، ‏دووپاتیشیدەكەنەوە، پرۆسەكە بەردەوام دەبێت.‏

دواى خۆپیشاندانى خوێندكارانى زانكۆ و په‌یمانگاكان و داواكارییەكانیان بۆ دووبارە ‏خەرجكردنەوەی دەرماڵە و هەروەها خزمەتكردنی زیاتری بەشە ناوخۆییەكان، بافڵ جەلال ‏تاڵەبانی بەدەم داواكارییەكانیانەوە هات و بڕیاریدا پێداویستییەكانی بەشە ناوخۆییەكانی ‏تەواوی زانكۆ و پەیمانگاكان دابینبكات، جگە لە هەوڵەكانی بۆ دووبارە خەرجكردنەوەی ‏دەرماڵەی خوێندكاران، كە ئەو هەوڵەش سەریگرت و لەلایەن حكومەتەوە بڕیاری ‏لەبارەوە درا.‏

به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ى ده‌ستى تۆڕی میدیایی ئێستا كه‌وتوون‌، مه‌كته‌بی ئیداره‌ى دارایی ‏گشتیی یه‌كێتى زیاتر لە 19 هەزار پارچە پێداویستیی بۆ بەشە ناوخۆییەكان دابینكردووە، ‏جگە لە 59 هه‌زار مه‌تر كومبار و نزیكەی 17 هەزار مەتر پەردە.‏

بەپێی داتا بڵاوكراوەكان، هه‌زار و 322 ساردكه‌ره‌وه‌ بۆ خوێندكاران دابینكراون، ‏هه‌روه‌ها هه‌زار و 84 جلشۆر و هه‌زار و 760 ته‌باخى پێنج چاو و پێنج هه‌زار و 711 ‏دۆشه‌ك بۆ خوێندكارانى زانكۆ و په‌یمانگاكانى سنووری پارێزگاكانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ ‏و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانى ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان كڕدراوه‌. ‏

هەروەها تا ئێستا 897 گسكى كاره‌بایی، دوو هه‌زار و 730 كانتۆری جلى دوو تاكیی ‏ئاسن و 487 كانتۆری جلی یەك تاكیی ئاسن، هه‌زار و 155 قه‌ره‌وێڵه‌ى دوو قاتى، 443 ‏قه‌ره‌وێڵه‌ى یه‌ك قاتى و 139 موبه‌ریده‌ى جۆراوجۆر كڕدراون. ‏

پێشتر جگه‌ له‌ خه‌رجنه‌كردنى ده‌رماڵەی خوێندكاران، له‌نێو ئه‌و زانكۆ و په‌یمانگایا‌نه،‌ ‏چه‌ندین گرفت و كه‌موكوڕییان هه‌بوو له‌نێو به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان و ماوه‌ى چه‌ندین ساڵ بوو ‏له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ بۆیان چاره‌سه‌ر نه‌كرابوو، به‌ڵام به ‌بڕیارى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى ‏سه‌رجه‌م ئه‌و داواكارییانه‌ جێبه‌جێكران.‏

له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردووش، دواى به‌ڵێنى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى بەوەی لەماوەی سێ ڕۆژدا ‏خەرجكردنی دەرماڵە دەستپێبكات، ده‌رماڵه‌ى خوێندكاران خه‌رجكرا. ‏

لیستى پێداویستییه‌ دابینكراوەكان بۆ بەشە ناوخۆییەكان:‏

بابەتی پێشتر

ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر به‌ قه‌زابوونى حاجیاوا درا

بابەتی دواتر

ڕەوشی دیموکراسی چ کاریگەرییەکی لەسەر ئایندەی جیھان ھەیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share