غەریب ئەحمەد: هۆکاری نەناردنی مووچە نەبوونی پارەی نەختینە نییە

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئاڵۆزی لە لیستی مووچەی نێردراو بۆ بەغداد و تەوتین هۆکاری نەناردنی مووچەیە نەک نەبوونی پارەی نەختینە.

لەبارەی هۆکاری نەناردنی مووچەوە غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، ”سەبارەت بە نەناردنی مووچەی هەرێم لە بەغدادەوە، دوای بەدواداچوون و پەیوندیكردنمان لەگەڵ عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ئەوەی خستەڕوو، بەهیچ شێوەیەك لە بانكی ناوەندی كێشەی پارەی نەختینەمان نییە”.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەن دەشڵێت، ”ئاڵۆزی لە لیستی مووچەی نێردراو بۆ بەغداد و تەوتین و چەند پرسێكی دیکە، هۆكاری دروستكردنی کێشەیە بۆ ناردنی مووچە لەكاتی خۆیدا لەلایەن عێراقەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی كار ڕوونكردنەوە لەسەر خەڵاتكردنی سزادراوێك دەدات كە لە زیندانەوە بڕوانامەی بەدەستهێناوە

وەزارەتی كار دەڵێت، كاری ئەوان بەرامبەر سزادراوان چاكسازی و شیاندنەوەیە و دەشڵێت، جێبەجێنەكردنی سزای لەسێدارەدان لە دەسەڵاتی ئەواندا…
Total
0
Share