لە ئەڵمانیا هێرشکرایە سەر ئامادەبووانی ئاهەنگی نەورۆز و کوژراو و بریندار هەیە

لە ئەڵمانیا هێرشکرایە سەر ئامادەبووانی ئاهەنگی نەورۆز و کەسێک کوژراو و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، لە شاری پارسبێرگی وڵاتی ئەڵمانیا کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردە ژمارەیەک بەشداربووی ئاهەنگی نەورۆز لە شارەکەدا.

ئاماژەیان بەوەداوە، بەهۆی هێرشەکەوە کەسێك گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون، ئەو کەسەی هێرشەکەشی کردووە هەوڵی هەڵاتنی داوە، بەڵام لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکە بەهۆی جەژنی نەورۆزەوە بووە و تیایدا نزیکەی 800 کەس بەشداربوون، هۆکاری ئەنجامدانی هێرشەکەش ئاشکرانەکراوە..

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وته‌بێژى یه‌كێتى: ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌ گۆڕانكاریی له‌ كارگێڕ و مه‌كته‌به‌كان ده‌كه‌ن دوورن له‌ ڕاستییه‌وه‌

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یەکێتی ھەر بڕیارێک بدات لە ڕێگای میدیای فه‌رمى حزبه‌كه‌وه‌ بڵاویدەکاتەوە و سەرجەم ئەو…
زیاتر ببینە

سودانی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: پیرۆزبایی سەرکەوتنی لیستەکەت لێدەکەم

نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووە لە هەڵبژاردندا. نووسینگەی سەرۆکی یەکێتیی…
Total
0
Share