لە زانکۆیەکی تورکیا هێرش کرایەسەر سێ خوێندکاری کورد

لە زانکۆی ئاکدێنیزی ئەنتاڵیا لەلایەن گروپێکی تورکەوە هێرش کراوەتەسەر سێ خوێندکاری کورد و بەپێی میدیاکان هۆکارەکەی تەنها ئەوەبووە کە کوردن.

ڕووداوەکە ئێوارەی دوێنێ سێشەممە لە زانکۆی ئاکدێنیز لە پارێزگای ئەنتاڵیا ڕوویداوە و بەهۆیەوە سێ خوێندکارەکە برینداربوون و دووانیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئەو گروپەی هێرشیان کردووەتەسەر خوێندکارە کوردەکان ژمارەیان 30 کەس بوون و لە بەیانیی هەمان ڕۆژەوە لەناو کامپەسی زانکۆکەدا خوێندکارە کوردەکانیان بێزارکردووە.

ئاماژە بەوەش کراوە ئەو دوو خوێندکارەی گواستراونەتەوە نەخۆشخانە ناویان بۆتان ئارتوچ و فەیزی ئاکان بووە و تائێستا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.

بابەتی پێشتر

زاملی: وەزیری دارایی دەستێوەردانی لە سیاسەتی نەختینەییدا کردووە

بابەتی دواتر

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ بۆ خوێندكارانى پۆلی 12: پرۆگرامه‌كانى خوێندن كه‌مناكرێنە‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share