نوێترین زانیاری لەبارەی لیستی مووچەی مانگی چوار

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەمڕۆ یەکشەممە، لیستی مووچەی مانگی چواری سەرجەم وەزارەتەکان، رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ هەتاوەکو کۆتاییهاتنی دەوامی فەرمانگەکان، سەرجەم وەزارەتەکان لیستی مووچەی مانگی چوار بە سیستمی پەیڕۆڵ، رەوانەی وەزارەتی دارایی دەکەن.

وتیشی، دوای ناردنی لیستەکە، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا، وەفدێکی تەکنیکیی هەرێم بەمەبەستی رادەستکردنی لیستی مووچەی مانگی چوار، سەردانی بەغداد دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ رادەستکردنی لیستی مووچەی مانگی چوار بە بەغداد، وەفدەکەی هەرێم داهاتی مانگی سێ-یش رادەستدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاش سێ ساڵ کۆمپانیاکان درەختە نێژراوەکانی گۆیژە ڕادەستی ئیدارەی پارێزگا دەکەنەوە

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایدەکات، دوای سێ ساڵ لە ناشتنی درەختەکان و خزمەتکردنیان لەلایەن کۆمپانیاکانەوە ڕادەستی ئیدارەی پارێزگای سلێمانی دەکرێتەوە.…
Total
0
Share