وەزیری نەوتی عێراق: پێویستمان بە زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت نییە

وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، پێویستییان بە زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت نییە و ئۆپیك+ نایەوێت نەوتی زیاتر بخرێتە بازاڕەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، ستراتیژی ئۆپیك+ بۆ زیادكردنی هەنگاوبەهەنگاوی بەرهەمهێنانی نەوت بەسە بۆ بەدیهێنانی هاوسەنگی لە بازاڕدا.

وتیشی، كۆمەڵەی ئۆپیك+ پێویستی بە زیادكردنی خێراتری بەرهەمهێنانی نەوت نییە، سەرباری ئەوەش نرخی نەوتی خاو بەرزبووەتەوە بۆ نزیكەی 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

وەزیری نەوتی عێراق لە پەراوێزی كۆنگرەی پیشەسازیی غازی سروشتی لە قەتەڕ، ئەو قسانەی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی “بلومبێرگ”دا كردووە و ڕایگەیاندووە، كۆمەڵەی ئۆپیك+ كە لە 23 وڵات پێكهاتووە و سعودیە و ڕوسیا ڕابەرایەتی دەكەن، ڕۆژی 2ی ئازاری داهاتوو كۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێكردنی ئەو زیادبوونەی لە بەرهەمی نەوتی وڵاتانی دەرەوەی كۆمەڵەكەدا هاتووەئاراوە، وەك بەرازیل و كەنەدا، چونكە ئۆپیك+ نایەوێت نەوتی ئەمباركراوی جیهان بەهیچ بڕێك زیادبكات.

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو گەیشتە نزیكەی 100 دۆلار. وڵاتانی ئۆپیك+ نایانەوێت نەوتی بەرهەمهێنراو زیادبێت بۆ ئەوەی نرخەكەی زیاتر دانەبەزێت، بەپێچەوانەوە هەنگاوبەهەنگاو بەرزببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: ئەمڕۆ وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی شوبات دەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت، بڕیارە ئەمڕۆ وردبینیی تەواو بۆ لیستی مووچەی مانگی شوبات بکرێت. یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری…
زیاتر ببینە

رێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتی: کار بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کێشەی دەریای سوور دەکەین

سەرۆکی رێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت، “کاردەکەین بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەو قەیرانەی لە دەریای سووردا هەیە”. ئارسێنیۆ…
Total
0
Share