وەزارەتی دارایی: مووچەی مانگی 10 نێردرا

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممە، 28ـی 12ـی 2025، بڕی 942 ملیار و 845 ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە هەر لەم هەفتەیەدا، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوشێوەی دەستوورە.. ڕۆژئاوای كوردستان “پەیمانی كۆمەڵایەتی” هەمواردەكاتەوە

خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای كوردستان بڕیاریداوە “پەیمانی كۆمەڵایەتی” هەمواربكرێتەوە و مەبەست لەو هەنگاوەش “بەرجەستەكردنی دیموكراسیەتی زیاترە”. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و…
Total
0
Share