كاره‌باى چاڤى لاند به‌ته‌واوى بڕدرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاره‌باى سلێمانى كاره‌باى چاڤى لاندى به‌ته‌واوى بڕی به‌هۆی ئه‌وه‌ى تاوه‌كو ئێستا قه‌رزه‌كانى نه‌داوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كاره‌باى سلێمانییه‌وه‌ به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، له‌ كاتژمێر 10ى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆوه‌ كاره‌باى چافی لاند به‌ته‌واوى له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاره‌باى سلێمانییه‌وه‌ بڕدراوه‌.

وتیشی، ئه‌گه‌ربێتو چاڤى لاند پابه‌ندییه‌ داراییه‌كانى خۆی جێبه‌جێ بكات، به‌ پێدانى به‌شێك له‌ قه‌رزه‌كه‌شی بێت، ئه‌وا ده‌كرێت كاره‌باى پێبدرێته‌وه‌، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ كاره‌باى پێنادرێت .

سه‌رچاوه‌كه‌ى كاره‌باى سلێمانى جه‌ختیشی كرده‌وه‌، چاڤى لاند نزیكه‌ى دوو ملیار دینار پاره‌ى كاره‌با قه‌رزاره‌ كه‌ قه‌رزى چه‌ندین ساڵه‌ له‌سه‌رى كه‌ڵه‌كه‌ بووه‌ و تائێستا نه‌یداوه‌ته‌وه‌.

بابەتی پێشتر

چۆن ماسکە شینەکانمان دەبنە مەترسیی گەورە بۆسەر ژینگە؟

بابەتی دواتر

چی ڕوسیای لە ئۆكرانیا و ناتۆ توڕە كردووە؟ بەڵگەنامەیەكی نهێنی لە ئەرشیفەوە ئاشكرایدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ڕۆشنبیری هۆشداریدەدات

وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەر ڕاگەیاندنێك دژی قەوارەی هەرێمی كوردستان بێت بە توندترین شێوە سزادەدرێت. بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی…
Total
0
Share