نامەی سەربازێکی بەریتانی دوای 80 ساڵ دەگاتە دەستی براکەی

کلێمی کۆل، برای هاری کۆل

نامەی سەربازێکی بەریتانی لە جەنگی جیهانی یەکەمدا، دوای 80 ساڵ گەیشت بە دەستی یەکێک لە بنەماڵەکەی. کە دوای سێ ڕۆژ لە نووسینی نامەکە، بە لە جەنگدا کوژرابوو.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی میرەر “Mirror”، هاری کۆل ئەفسەری سوپای بەریتانی، ڕۆژی 26ی ئایاری 1940، نامەیەکی بۆ ڕۆزای دایکی ناردووە و تێیدا پێشبینی ئەوەی کردووە سوپای ئەڵمانی دەگەڕێتەوە و ئەمجارە دووهێند سەرباز دەهێننە ناوچەکە.

بە تکاکاری و خەمخۆرییەوە بۆ دایکی نووسیوە، “تکایە خەمت نەبێت، ڕزگارم دەبێت”.

هاری کۆل لە بەتالیۆنی یەکی فەوجی سەفک سەرباز بووە، دوای سێ ڕۆژ لە نووسینی نامەکەی، بە گوللەی قەناسبەدەستێکی ئەڵمانی کوژرابوو.

ئەوکاتەی سەربازە بەریتانیەکان لەترسی شاڵاوی خێرای ئەڵمانییەکان، دەنکیرکیان بەجێهێشت، نامەکە بزربوو. بەڵام ئێستا و دوای 80 ساڵ گەیشتووە بە دەستی خێزانێکی پیر لە شارۆچکەی هاسکتن لە سنووری شاری سەفک.


هاری کۆل

نامەکە لە هەورەبانی ئەفسەرێکی ئەڵمانیدا هەڵگیرابوو، کە نامەکەی لەگەڵ چەندین نامەی دیکەدا دۆزیبووەوە و تاوەکو ساڵی 1968، کە ماڵەکەی بەجێهێشت، لە هەورەبانەکەیدا هەڵیگرتبوون.

دواتر نامەکە نێردرا بۆ ئەنجوومەنی شارەوانیی سەفک و لە ئەرشیڤی دەزگاکەدا پارێزگاری لێکراوە. کارمەندێکی بەشی ئەرشیڤی شارەوانییەکە، بەناوی هایدی هوگز، وتی، نامەکە بۆ ماڵێک نێردراوە لە گوندەکەی کۆل.

هوگز ئەوەی بە خەیاڵدا هاتبوو کە کەسێک لە گوندەکە دەناسێت بە ناوی کلێمی کۆل، کە ئێستا تەمەنی 87 ساڵە و پشتڕاستی کردبووەوە هاری یەکێک بووە لە حەوت براکەی.

کلێمی کۆل دارتاشێکی خانەنشینکراوی بەندیخانە بووە، ئاماژەی بەوە کرد کە تووشی سەرسوڕمان بوون کە نامەی هارییان پێگەیشتووە. “هەست و سۆزم جوڵابوو و دەمویست دەمودەست نامەکەی بخوێنمەوە”.

“دایکم دەیوت لەپڕ دەموچاویم لەسەر پەنجەرەکەی ژووری نووستنەکە بینیوە. هەردەم پێی وابوو ئەوە ڕۆحەکەیەتی و ئەو ڕۆژەی مردووە سەردانی ماڵەکەیانی کردووە”.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: لە داهاتوودا 3 ملیار کەس لە دۆخێکدا دەژین کە مرۆڤ بەرگەی ناگرێت

بابەتی دواتر

بەتەمەنترین پیاوی جیهان لە تەمەنی 112 ساڵیدا مرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share