ڕەزامەندی لەسەر یەكەم ئۆتۆمبێلی فڕیو لەناو شارەكاندا درا

دەتوانێت لەسەر ڕێگاكان و وەك فڕۆكەش بە ئاسماندا بڕوات

یەكەم ئۆتۆمبێلی فڕیو ڕێگەپێدانی فەرمی فڕینی پێدرا لەلایەن دەستەی گواستنەوەی سلۆڤاكیاوە، وەك ئەوەی تۆڕی هەواڵی (سی ئێن ئێن) بڵاویكردووەتەوە.

ئۆتۆمبێلە نوێیەكە بە (AirCar) ناسراوە و بەرهەمی كۆمپانیای (Klein Vision)، تا ڕادەیەكی زۆر لە ئۆتۆمبێلەكانی ئێستا دەچێت.

ئۆتۆمبێلە نوێیەكە پێكدێت لە دوو كوشن و بزوێنەرێك كە بە سووتەمەنی كاردەكات و چوار تایەی هەیە، هەروەها دوو باڵی هەیە كە دەكرێت كۆبكرێنەوە، لەكاتی بڵاوكردنەوەیاندا توانای ئەوەی پێدەبەخشن لە شوێنی فڕۆكەوە بفڕێت.

خێرایی ئۆتۆمبێلە فڕیوەكە دەگاتە 75 میل لە كاتژمێرێكدا لە شەقامی تایبەت بە فڕۆكە بۆ كاتی فڕین، دوای فڕین دەتوانێت بگاتە بەرزیی 8000 پێ و ئەوپەڕی خێرایی 100 میل لە كاتژمێرێكدا.

دەستەی گواستنەوەی سلۆڤاكیا پاش تاقیكردنەوەی بۆ ماوەی 70 كاتژمێر فڕین و 200 پرۆسەی نیشتنەوە و فڕین ڕەزامەندی پێدا.

كۆمپانیای دروستكەری ئۆتۆمبێلكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، چەندین تاقیكردنەوەی فڕینی دژوار و تەواوی لەسەر ئەنجامدراوە و لە سەرجەمیاندا توانا و ئاستی بەرزی وەك فڕۆكە نیشانداوە.

بابەتی پێشتر

ناكۆكی دەكەوێتە نێوان ئەمریكا و ئۆكرانیاوە و كیێڤ پێیوایە واشنتن بەكاریدەهێنێت

بابەتی دواتر

ڤلاهۆڤیچ: وا لە یوڤانتۆس دەکەم شانازی بکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share