توێژەرێک پاشماوەى میوەى مانگۆستین دەگۆڕێت بۆ چارەسەرێکى پێشکەوتووى بوارى ئەمبارکردنى وزە لەڕێى پەرەپێدانى تەکنیکێکى نوێ بۆ بەرهەمهێنانى کاربۆنى چالاک کە بۆ ئەمبارکردنى وزە بەکاردەهێنرێت.
تەکنیکەکە بە داهێنانێکى زانستیی ئومێدبەخش دادەنرێت، کە گۆڕانکارى لە چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵ پاشماوەى کشتوکاڵى دەهێنێتە کایەوە، لەهەمان کاتیشدا توانا و تەکنیکى وزەى نوێبووەوە پەرەپێدەدات.
ئەمبارى کۆکردنەوەى وزە “المُكثفات الفائقة- Super capacitors” جۆرێکە لە خانەى ئەمبارکردنى وزە، هاوشێوەى پاترییە لەڕووى ئەرکەوە، بەڵام جیاوازە لێى لەڕووى شێوازى ئیشکردنى و خێرایى تواناوە، تواناى بارگاویکردنەوە و بەتاڵکردنەوەى وزەى هەیە لەماوەى چەند چرکە یان خولەکێکدا، پێچەوانەى پاترى کە وزە لەماوەیەکى درێژدا بەتاڵ دەکاتەوە، بەمەش نمونەییە بۆ کەلوپەلانەى پێویستى بە بڕێک وزەى خێرا هەیە، وەک فلاشى کامێرا، کاتژمێرى زیرەک و ئامێرى کارپێکردنى ئۆتۆمبێلى گەورە.
ڤیانى نگویی کیتنج-ى توێژەر و خوێندکارى بەدەستهێنانى پاش دکتۆرا لە تاقیگەکانى “ئاى سیمبا” رێگایەکى راستەوخۆى داهێنا بۆ گۆڕینى توێکڵى مانگۆستین بۆ کاربۆنى چالاکى توانا بەرز، لەڕێى تێکەڵکردنى توێکڵى وشکبووەوە لەگەڵ کاربۆناتى پۆتاسیۆم و راستەوخۆ گەرمکردنى تا 700 پلەى سەدى، بەبێ پێویستیی گەرمکردنى سەرەتایی وەک ئەوەى لە رێگا باوەکاندا هەیە.
ئەم رێگایە بەکارهێنانى کارەبا و تێچوو کەمدەکاتەوە و پڕۆسەى بەرهەمهێنانیش خێرا دەکات، ئەمەش وایلێدەکات گونجاو بێت بۆ کەلوپەلە بازرگانییە بەرفراوانەکان، هەروەها تەنها سێ تا پێنج کیلۆگرام لە توێکڵى میوەکە بەسە بۆ بەرهەمهێنانى سەدان ئەمبارى کۆکردنەوەى وزە.
سوودەکانی ئەم تەکنیکە تەنها لە بوارى پیشەسازیدا کورت نابێتەوە، بەڵکو درێژە دەکێشێت بۆ سوودە ژینگەیى و ئابورییەکان.