نووسینگەی جێگری سەرۆکی هەرێم: خانووەكانی هەولێر پەیوەندییان بە جێگری سەرۆكی هەرێمەوە نییە

نووسینگەی میدیایی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی كوردستان، ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی ئەو خانووانەی ئەمڕۆ لە هەولێر كارەبای سەرپێچییان بڕا، بڵاوكردەوە و دەڵێت، “خانووەكان سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن و پەیوەندییان بە جێگری سەرۆكی هەرێمەوە نییە”.

ئەمڕۆ ژمارەیەك خانوو لەلایەن تیمەکانی بڕینی کارەبای سەرپێچییەوە لە شاری هەولێر کارەباکەیان بڕدرا، لە بەشێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا وابڵاوكرایەوە كە لەنێویاندا خانووی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەیە، بەڵام نووسینگەی میدیایی ناوبراو ڕەتیدەكاتەوە.

لە ڕوونكردنەوەیەكدا نووسینگەی میدیایی جێگری سەرۆکی هەرێم دەڵێت، “بەپێی ڕوونکرنەوەیەک لە قائیقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێرەوە، ئەو هەواڵەی کە ئەمڕۆ لە کۆمەڵێک پەیچی ناو فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، کە خانووەکەی بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێم کارەبای سەرپێچی ڕاکێشاوە و لەلایەن تیمەکانی بڕینی کارەبای سەرپێچییەوە کارەباکەیان بڕدراوە، دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ پەیوەندییەکی بە بەڕێزیانەوە نییە”.

بەپێی ڕوونكردنەوەكە، “خانووەکان سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن و جێگری سەرۆکی هەرێم لە ساڵی (2014)ـەوە لەم خانووانە بەرپرسیار نییە”.

دەقی ڕوونكردنەوەكە:-

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی میدیایی جێگری سەرۆکی هەرێم

بەپێی ڕوونکرنەوەیەک لە قائیقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێرەوە، ئەو هەواڵەی کە ئەمڕۆ لە کۆمەڵێک پەیچی ناو فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، کە خانووەکەی بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێم کارەبای سەرپێچی ڕاکێشاوە و لەلایەن تیمەکانی بڕینی کارەبای سەرپێچییەوە کارەباکەیان بڕدراوە، دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ پەیوەندییەکی بە بەڕێزیانەوە نییە.

بەڵکو خانووەکان سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن، بۆیە ئێمە سەرلەبەری ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکەینەوە و بەڕێز جێگری سەرۆک لە ساڵی (2014)ەوە لەم خانووانە بەرپرسیار نییە، بەڵکو سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن.

نووسینگەی میدیایی جێگری سەرۆکی هەرێم

14/2/2022

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: نابێت گەورەیی كەركوك و شكۆمەندیی خەڵكەكەی قوربانیی ململانێی ناڕەوای لایەنەكان بن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم و پرسی…
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: پەرلەمانتار ناتوانێت بەو مووچەی کە هەیەتی ببێتە خاوەنی خانووی ملیۆن دۆلاری

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پەرلەمانتاران بەو مووچەیەی وەریدەگرن، ناتوانن دەوڵەمەند ببن. سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە پابەندبوون بە وادەی پێکهێنانی حکومەتێکی دەستووری دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغداد کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
زیاتر ببینە

ھەر ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا کە دەستی بەسەردا دەگیرێت بەبڕی یەک ملیۆن دینار سزادەدرێت

عەقید نەوشیروان حەمەئەمین، ئەفسەر لە ھاتوچۆی رۆژھەڵاتی سلێمانی بە رادیۆی فەرمی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی راگەیاند ھەر ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا…
Total
0
Share