ڕۆژی ڤالانتاین لە چاکەکانی قەشەیەکی خێرخوازەوە هاتووە

ڕۆژی ڤالانتاین لە چاکەی قەشەیەکی گەنجی ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانییەوە هاتووە، کە لە سەردەمی حوکمی کلاودیۆسی دووەمدا یارمەتیی کوڕان و کچانی داوە هاوسەرگیری بکەن.

لە سەدەی سێیەمدا ئیمپراتۆری ڕۆما هاوسەرگیریی لە کوڕانی سینگڵ قەدەغەکردووە، بۆ ئەوەی سەرقاڵی ماڵ و منداڵ نەبن و تەنیا خەریکی ئەرکە سەربازییەکانیان ببن. ڤەلانتینۆسی قەشەی گەنج ئەمەی بە خراپە زانیوە و وەک چاکەیەک، بە دزیی ئیمپراتۆر و یاساکەیەوە هاوسەرگیریی بە کوڕان و کچانی ئەویندار کردووە.

دواتر ئیمپراتۆر کلاودیۆس بەم سەرپێچییانەی قەشەکە دەزانێت و دەیخاتە زیندانەوە، بە ماوەیەکی کەم پاش زیندانیکردنیشی حوکمی لەسێدارەدانی بۆ دەردەچێت و لەسێدارە دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەریاچەیەكی باكووری كوردستان بەستوویەتی و سەرنجی گەشتیارانی ڕاكێشا

دەریاچەی ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیاریی یه‌كێك له‌ پارێزگاكانى باكووری كوردستان، به‌هۆی ‏دابه‌زینی پله‌كانى گه‌رماوه‌ زیاتر له‌ 15 سانتیمه‌تر چینی سه‌ره‌وه‌ى…
Total
0
Share