(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ بردییەوە و تۆتنهام دووەم دۆڕاندنی لەسەریەکی تۆمارکرد

یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز لە یاریگای خۆیدا میوانداریی یانەی وڵڤەرهامپتنی کرد و دۆڕاندنی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی 25ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی تۆتنهام لە “تۆتنهام ستاد” میوانداریی یانەی وڵڤەرهامپتنی کرد، یارییەکەش بە دۆڕاندنی خانەخوێ بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام کۆتاییهات.

گۆڵەکانی وڵڤەرهامپتن لە خولەکەکانی شەش و 18 لەلایەن ڕائول خیمینێز و لیاندێر دینۆنگێرەوە تۆمارکران، ئەوەش بووە دووەم دۆڕاندنی لەسەریەکی سپێرزی کۆنتی.

لەلایەکی دیکەوە، یانەی لیڤەرپوڵ بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام بردنەوەی بەرامبەر بێرنڵی تۆمارکرد، گۆڵەکەش لە خولەکی 40 لەلایەن فابینیۆوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، لیڤەرپوڵ بە کۆکردنەوەی 54 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیی یانەکانی پریمەرلیگ جێگیربوو، لەبەرامبەردا تۆتنهام بە 36 خاڵەوە لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندییدا بە ناجێگیری مایەوە.

بابەتی پێشتر

سلێمانى.. لە ماوەی زیاتر لە مانگێکدا 98 تۆمەتبار دەستگیرکراون

بابەتی دواتر

فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وان له‌ سه‌ربازگه‌ى هه‌ریر خرایه‌خواره‌وه‌ ‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share