دەنگی ناڕازی دژی سۆلشایەر بەرزبووەوە

برونۆ فێرناندێز پێیوایە سۆلشایەری ڕاهێنەر ڕێنمایی پێویست نادات بە یاریزانەكان و ڕۆناڵدۆش تیپەكە بە بێ ئامانج دەبینێت.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیل-ی بڕیتانی ئاشكرایكردووە، دەنگی ناڕازی لە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانەكانی مانچستەر یونایتد دژ بە سۆلشایەری ڕاهێنەر، بەرزبووەتەوە.

ئەو ڕۆژنامەیە ئاشكرایكردووە، برونۆ فێرناندێز-ی یاریزانی هێڵی ناوەڕاست بە ڕوونی باسی لەوە كردووە كە ڕێنمایی پێویست لە ڕاهێنەرەوە وەرناگرن.

ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالیش پێیوایە تیپەكە وەك ڕابردوو خواستی بردنەوە و بەدەستهێنانی ناسناوی نەماوە.

هەر بەپێی ڕۆژنامەكە، بەشێك لە یاریزانەكان پێیانوایە ئەو مامەڵەیەی سۆلشایەری ڕاهێنەر لەگەڵ ڤان دی بیكی هۆڵەندی ئەنجامی دەدات، گونجاو نییە و وەك پێویست هەلی یاریكردنی پێنادرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مونشنگلادباخ شاختاری تێکشکاند و ئه‌تله‌تیکۆ به‌ یه‌ک خاڵ له‌ ڕووسیا گه‌ڕایه‌وه‌

ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه‌ دوو ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی گه‌ڕی سێیه‌م له‌ قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی بوروسیا مونشنگلادباخ ئه‌نجامێکی گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر…
Total
0
Share