کاراگێر: لەبەر ئەم هۆکارەیە لیڤەرپوڵ تیكشکاوە

جەیمی کاراگێر، ئەفسانەی لیڤەرپوڵ هۆکاری شکستەکانی ئەم وەرزەی لیڤەرپوڵی ئاشکراکرد، ئاماژەی بەوەشکرد کە گرووپی “فێنوای” کاروبارەکانی یانەی بە خراپی بەڕێوەبردووە.

کاراگێر بە “سکای سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە، “لیڤەرپوڵ یاریزانی گەنج و بەتەمەنی کۆکردووەتەوە و جیاوازییەکی زۆر لە نێوان تەمەنەکاندا هەیە، ئەوەش بۆ تیپێکی گەورە کە بیەوێت ناسنامەی خۆی بپارێزێت، شتێکی گونجاو نییە، جیاوازی تەمەنەکان زۆرن، هاوسەنگی تێکداوە و بۆشاییەک دروستبووە، گەنجەکان پێویستیان بە ئەزموونە و گەورەکان لە ڕووی جەستەییەوە ماندوون.”

کاراگێر ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت، “گەورەترین هەڵە کە ئیدارەی یانە کردوویەتی، ڕێگەیان دا  تیپێکی نموونەیی هەڵبوەشێتەوە، دوای ڕۆیشتنی چوار کادری کارگێڕی و ڕێگەدان بە فرۆشتنی یاریزانانی وەک ڤیناڵدۆم و ئۆریجی و سادیۆ مانێ، پڕۆژەی یانەکە دووچاری ئاستەنگی بووە.”

لەم وەرزەدا لیڤەرپوڵ چانسی گرتنی لووتکەی ڕیزبەندیی پریمەرلیگی لەدەستدا، لە خولی یانە پاڵەوانەکانیش ناچارن بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید یاریبکەن.

بابەتی پێشتر

ئەمشەو مێژوو چاوەڕوانی تۆنی کرووسە

بابەتی دواتر

مێسی سوپرایزی هەیە.. یاریزانان بە هانای زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەوە دەچن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share