بە ڤیدیۆ…گێلترین دزی جیهان بەهۆی پانتۆڵەکەیەوە دەستگیردەکرێت

لە کامێرای چاودێرییەوە دەبینرێت کە چۆن دزەکە زۆربەی شتەکانی لێدەکەوێت

دزەکە واپێشبینی کردبوو هەموو شتەکانی ناو ماڵەکە بدزێت و بەخێرایی بە ماتۆڕسکیلەکەی هەڵبێت، کە لە دەرەوەی ماڵەکە و لەنزیک گەراجی ئۆتۆمبێلەکان لە بەشی پێشەوەی خانووەکە داینابوو.

بەڵام دزەکە بیری دەچێت کە دەمی جانتای دزییەکەی کە گرانبەهاترین شتەکانی تیایە، کراوەیە و لێی دەکەوێتە خوارەوە، لەو کاتەشەی کە دەگەڕێتەوە شتەکان کۆبکاتەوە، پانتۆڵەکەی دادەکەوێت، وەک ئەوەی لەبەردەم کامێرای چاودێریی ماڵەکەدا دەردەکەوێت، دزەکە بەهۆی پانتۆڵەکەیەوە جووڵەی خاو دەبێتەوە و لە کامێراکەدا بە ڕوونی دەموچاوی دەردەکەوێت، ئەمەش وایکردووە ناسینەوەی دەموچاوی دزەکە ئاسان بێت و دەستگیر بکرێت.

ڕووداوەکە لە شاری کۆلۆرادۆ سپرینگس لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ ڕوویداوە. لە کامێرای چاودێرییەوە دەبینرێت کە چۆن دزەکە زۆربەی شتەکانی لێدەکەوێت و بەهۆی هەڵەی خۆیەوە پانتۆڵەکەشی دادەکەوێت، بەر لەوەی سواری ماتۆڕسکیلەکەی ببێت.

دواتر گرتە ڤیدیۆییەکە کە بەهۆی کامێرای چاودێریی ماڵەکەوە گیراوە، بە ناونیشانی “دزێکی هەڵەشە لە کاتی تاواندا پانتۆڵەکەی لێ دادەکەوێت” لە ماڵپەڕی نیویۆرک پۆستدا بڵاوبووەوە.

خاوەنماڵەکە بەهۆی گرتە ڤیدیۆییەکەوە ئاسانترین شکاتی لای پۆلیس تۆمارکردووە، دەستگیرکردنی دزەکەش لەلایەن پۆلیسەوە لە چەند کاتژمێرێک زیاتری نەویستووە. دواتر خاوەنماڵەکە و پۆلیس بڕیاریان دا گرتە ڤیدیۆییەکە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بڵاوبکەنەوە.

بابەتی پێشتر

ئەو گوندە ئیتالییەی ساڵانە ئاهەنگی ناشرینی دەگێڕن

بابەتی دواتر

شارەزایەکی ڕووسی ئامانجی تورکیا لە کردنەوەی بارەگایەکی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی هاوبەش لەگەڵ قەتەر ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share