هێزە ئەمنییەكان: بەرپرسی “تیرۆركردنەكان”ی میسان دەستگیركرا

هێزە ئەمنییەكانی عێراق بەرپرسی دۆسیەكانی تیرۆركردن لە پارێزگای میسان-یان دەستگیركرد.

ئەمڕۆ شەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەكان ئەو كەسەیان دەستگیركردووە كە بەرپرس بووە لە ڕووداوەكانی تیرۆركردن و ڕفاندن لە پارێزگای میسان.

لە ماوەی ڕابردوودا چەندین كەس لە پارێزگای میسان تیرۆركراون، دوایینیان ئەندامێكی ڕەوتی سەدر بوو كە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە شاری عیمارەی ناوەندی پارێزگای میسان كوژرا.

شەممەی ڕابردووش دادوەرێك بەناوی ئەحمەد فەیسەڵ ساعدی بە دەستڕێژی گولـلە لە عیمارە كوژرا، ناوبراو تایبەتمەند بوو لە كەیسەكانی ماددەی هۆشبەر.

پێشتر و لە ڕۆژی 3ی ئەم مانگەدا، حوسام عەلیاوی كە ئەفسەری پۆلیس بوو بە پلەی ڕائید، لە میسان تیرۆركرا، بەر لە كوژرانی عەلیاوی، دوو برای كە یەكێكیان سەركردەیەكی عەسائیبی ئەهلی حەق بوو بەناوی ویسام عەلیاوی تیرۆركرابوون.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێت، ئەوەی ئەمڕۆ دەستگیركراوە، “تاوانبار حەسەن تەڕاد غولەیم”ـە و بەرپرسە لە تیرۆركردن و ڕفاندن و تۆقاندنی هاوڵاتییان لە میسان.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەكە، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا وابڵاوكرایەوە كە حەسەن تەڕاد سەر بە عەسائیبی ئەهل حەقە، بەڵام عەسائیب ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕەتیكردەوە ناوبراو سەر بە عەسائیب بێت.

بابەتی پێشتر

سێڵفییەكی خۆیەتی.. تێلسكۆپی جەیمس وێب یەكەم وێنەی ڕەوانە كرد

بابەتی دواتر

کامۆ کێیە و دیدی بۆ دونیا و مرۆڤ چی بوو؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیى شیعه‌كان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵی كۆده‌بێتەوە

لایەنەكانی چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان ئه‌مشه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌باره‌ى بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مڕۆی دادگای فیدراڵی ئه‌نجامده‌ده‌ن. به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، ئه‌مشه‌و…
Total
0
Share