ئەوقافی سلێمانی لەبارەی ڕووخاندنی مزگەوتێکی کۆن ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوبەرایەتی گشتیی ئەوقافی سلێمانی لەبارەی ڕووخاندنی مزگەوتی ( بالیکە دەری) لە گەڕەکی سەرشەقام ڕایگەیاند، “مزگەوتەکە کێشەی زۆر تێدایە و دەڕوخێندرێت و بەشێوەی کەلەپوری بونیاد دەنرێتەوە”.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئەوقافی سلێمانی ڕایگەیاندووە، “ئەم مزگەوتە تائیستا چەند جارێک نوێ کراوەتەوە  کۆتاجار ساڵی (2015) جارێکی دیکە نۆژەن کراوەتەوە، لەبەر ئەوەی لەلایەن لیژنەی ئەندازیاریی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە پاش سەردانی کردن و کەشفکردنەوە بۆیان دەرکەوتوە کە مزگەوتەکە کێشەی زۆر تێدایە لەڕووی بیناسازیەوە، سەقفی حەرەمەکەی زۆر نزمە و بەرزیەکە 2،5م هەمووی بووە بە درزو تەڕەشوع، هاوکات شوێنی دەست نوێژ و تەوالێتەکانی زۆر چاڵە و نەگونجاوە و چەند کەم کورتیەکی دیکە بۆیە دەڕوخێندرێت و نۆژەندەکرێتەوە”.

ئەوقافی سلێمانی ئاشکرایکردووە، “مزگەوتەکە سەرلەنوێ بە دیزاینی کەلەپوری لەلایەن خێرخوازێکەوە نۆژەندەکرێتەوە، هاوکات چەند بازرگانێک کە کرێچی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافن، ئەم بابەتەیان بەشیوازێکی دیکە وێنا کردووە و وروژاندوە ئێمە دەستخۆشی لەو خێرخوازە دەکەین کە هەڵدەستێت بە جوانکردن و نوێکردنەوەی یەکێک لە مزگەوتەکان لە بەرژەوەندی نوێژخوێنانە ،جوانکردنی سیمای شارە  و زۆر ئاساییە گەر شوێنێکی کەلەپوری نۆژەن بکرێتەوە یان سەر لەنوێ بنیات بنرێتەوە بەو مەرجەی ڕەزامەندی لایەنی پەیوەندیداری بۆ وەربگیرێت تا شێوە کەلەپوریەکەی خۆی لەدەست نەدات ئەمەش لەسەرتاپای ووڵاتانی دونیا کارێکی ڕێگەپێدراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارم لە زووترین کاتدا یەکێتی و پارتی رێکبکەون بۆ حکومەتێکی کاریگەر

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی لەگەڵ ڤیکتۆریا تایلۆر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە.…
زیاتر ببینە

توركیا بە كۆمەكی دارایی “فەڵەستینییەكانی 48” لە عەفرین مزگەوت دروستدەكات

توركیا، لەڕێگەی بەخشینەكانی “فەڵەستینییەكانی 48″، لە عەفرین مزگەوت و ناوەندێكی لەبەركردنی قورئان دروستدەكات، ژمارەیەك فەڵەستینیی نیشتەجێی سوریاشی گواستوەتەوە…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: تەواوی شەقام و کۆڵانەکانی گەڕەکی خێوەتە تەواوکرا

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، تەواوی شەقام و کۆڵانەکانی گەڕەکی خێوەتە تەواوکرا. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاری…
Total
0
Share