سبەینێ هەڵبژاردنی ژووری بازرگانیی پارێزگاکانی هەرێم بەڕێوەدەچێت

سبەینێ بۆ یەکەمجار، هەڵبژاردنی ژووری بازرگانیی پارێزگاکانی هەرێم لە دوای مانگی نیسانی ساڵی 2006ەوە بەڕێوەدەچێت.

بۆ یەکەمجار ژووری بازرگانیی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دوای زیاتر لە 17 ساڵ هەڵبژاردن ئەنجامدەدات و تێیدا 13 ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی لە پارێزگای سلێمانی، 13  لە هەولێر، 11 لە دهۆک و 9 ئەندامیش لە هەڵەبجە هەڵدەبژێردرێن.

بڕیاریشە هەڵبژاردنەکە لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی دەستپێبکات و تاکو 5:00ی ئێوارە بەردەوامبێت، هاوکات بڕیاریشە دوای هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنەکە، سەرۆکی ئەنجومەن و دوو جێگرەکەی لەلایەن ئەو ئەندامانەوە هەڵبژێردرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان ئاسانکارییەکی نوێ بۆ حاجیان رادەگەیەنێت

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان، لەپێناو کەمکردنەوەی رۆتین و نەهێشتنی ماندووبوونی هاوڵاتییان، ئاسانکارییەک رادەگەیەنێت.  وەزارەتی ئەوقاف…
Total
0
Share