جارێكی دیكە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كرایەوە

لە سبەینێ-وە دەبێت بۆ ماوەی سێ ڕۆژ

بەبڕیاری سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران، جارێكی دیكە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی ‏سەرۆك كۆماری عێراق كرایەوە.‏

سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووەوە، دواتر لە ڕاگەیەندراوێكدا ‏ئاشكرایكرد، بە بڕیاری ژمارە (4)ی ساڵی 2022، بەهۆی كۆتاییهاتنی ماوەی دەستووریی ‏هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بەپێی ماددەی (72 / دووەم / ب)ی دەستوور و پشتبەست بە ‏ئەحكامی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار ژمارە (8)ی ساڵی 2012، بڕیاردرا بە ‏دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.‏

خۆپاڵاوتن لە سبەینێ-وە دەستپێدەكات و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، وەك ئەوەی ‏لە بڕیارەكەدا هاتووە.‏

دوا وادەی دەستووریی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێی عێراق ئەمڕۆ بوو، وا دانرابوو ‏دوێنێ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە پرسەكە ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی ‏بەشدارینەكردنی زۆرینەی فراكسیۆنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران، دانیشتنەكە بۆ ‏ڕاوێژكاری گۆڕدرا و هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، كە یەكێك لە بڕگەكانی بوو، دواخرا.‏

دەقی بڕیارەكە:

بابەتی پێشتر

پێش نەورۆز ئێران ناوی تۆمەتبارانی كوشتنی سولەیمانی ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

مانگی داهاتوو كارەبای نیشتمانی دەكرێتەوە 40 ئەمپێر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share