عێراق.. دەستبەسەر 13 ملیار دیناری ساختە و ئامێرێکی چاپکردنی دراودا گیرا

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 7ی تشرینی دووەم، ئاشکرایکرد کە دەستیان بەسەر بڕی 13 ملیار دیناری عێراقیی ساختە و 23 هەزار دۆلاری ئەمریکی ساختە و ئامێرێکی چاپکردنی دراودا گرتووە لە بەغداد.

لیوا یەحیا ڕەسوڵ، فەرماندەی گشتیی هزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، “مەفرەزەکانی بەڕێوبەرایەتیی هەواڵگریی عێراق و ئاسایشی بەغداد بە هەماهەنگیی لەگەڵ هێزە ئەمنییە هاوبەشەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی لەچاپدانی دراو، توانرا لە ناوچەی شالجیەی بەغداد دەستگیرا بەسەر 13 ملیار دیناری عێراقی و 23 ملیۆن دۆلاری ئەمریکیی ساختەدا “.

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردەوە، یەحیا ڕەسوڵ دەڵێت، “لەگەڵ ئەوەشدا دەستگیرا بەسەر ئامێرێکی چاپکردنی دراوی ساختە و ئامێرێکی دیکەدا کە بۆ ڕەنگکردنی دراوەکان و بڕینییان بەکاردەهێنرا”.

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بەسی لە دەستگیرکردنی هیچ کەسێک بە تۆمەتی ساختەکردنی ئەو دراوانە نەکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران میوانداریی وەزیرانی سامانە سروشتییەکان و نەوت دەکات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق میوانداریی وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و وەزیری نەوتی عێراق دەکات. ڕۆژنامەی نیمچەڕەسمیی عێراق بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share