نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

نرخی نەوت پێدەنێتە حەوتەم هەفتەیەوە کە بەردەوامە لەبەرزبوونەوە، هۆکارەکانیشی بەرزبوونەوەی ئاستی خواست لەسەر وزە و مەترسییەکانی هێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیایە.

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 93.57 دۆلار و بەڕێژەی 0.35% و بڕی 33 سەنت نرخەکەی بەرزبووەوە.

لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساس دابەزی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس 92.12 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەڕێژەی 0.35% و بڕی 32 سەنت دابەزی.

ڕۆژی هەینی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لێخۆشبوونی بۆ بەشێک لە سزاکانی سەر ئێران دەرکرد لە چێوەی دانوستانەکان بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمیی 2015.

لەگەڵ ئەوەشدا پێشتر وەبەرهێنەران و چاودێرانی بازاڕی نەوت پێشبینی ئەوەیان کردبوو کە نرخی نەوت لەمساڵدا بۆ 100 دۆلار بەرزدەبێتەوە، هاوشانی زیادکردنی بڕی 400 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لەلایەن وڵاتانی ئۆپیک پڵەس.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری وزەی تورکیا: بەهۆی بومەلەرزەوە بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا داخرابوو

وەزیری وزەی تورکیا رایدەگەیەنێت، لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە، هەناردەی نەوت لە بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا دەستیپێکردەوە. ئاڵپ ئەرسەلان بایراکتار، وەزیری…
Total
0
Share