نرخی شیش لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە، بەڕێوەبەری بەشی فرۆشتن لە کۆمپانیای بێستون بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، کەمبوونەوەی خواست لەسەر شیش یەکێکە لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخەکان.
ڕێباز عومەر، بەڕێوەبەری بەشی فرۆشتن لە کۆمپانیای بێستون بۆ فرۆشتنی کەرەستەی بیناسازی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، کەمیی سویلە و خواست، هاوردەکردنی شیش لە ئـ.ـێرانەوە، نرخی شیشیان لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان دابەزاندووە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە سەرانسەری عێراق نزیکە 30 کارگەی دروستکردنی شیش هەن، هەشتیان بەتەنیا لە پارێزگای سلێمانین. نرخی شیش لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق هاوشێوەی هەرێمی کوردستان ڕووی لە دابەزین کردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا نرخی تۆنێک شیشی ماس کە باشترین جۆریەتی بە 640 دۆلار دەفرۆشرێت، هەروەها شیشی کارگەکانی دیکە تۆنی بە 520 دۆلارە.
بە وتەی ڕێباز عومەر، بەرزترین ئاستی نرخی شیشی ماس لەمساڵدا گەیشتووەتە 670 دۆلار بووە، هەروەها شیشی کارەگەکانی دیکە گەیشتووەتە 570 دۆلار.