لە یەکەم ڕۆژی ئۆڵیمپیادی زستانەوە کۆرۆنا تەشەنەیکرد

لە ئۆڵیمپیادی زستانەی 2022 و لە یەکەم ڕۆژەوە لیژنە ڕیکخەرەکان ئاشکرایانکرد، کە ڕێژەیەکی زۆری تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لەزاری ڕێکخەرانی ئۆڵیمپیادی زستانەی پەكینەوە بڵاویکردووەتەوە، لە یەکەم ڕۆژی ئۆڵیمپیاد و دوای نمایشی پێکهاتەکان لە گۆڕەپانی یاریگای نیشتمانی لە پەكین، 45 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەنێوان یاریزانان و ستافە بەشدارەکان تۆمارکراون.

26 لە تووشبووەکان وەرزشکارن و دوای گەیشتنیان بە فڕۆکەخانە پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ بووە  و ئاشکراکراون، لەنێوانیاندا 20 کەسیان یاریزان و نوێنەری هەڵبژاردە بەشدارەکانن، 19ی دیکەش لە تووشبووەکان لە هەڵبژاردەی وڵاتەکانیان جیاکراونەتەوە دوای ئەوەی زانراوە کە لە چین تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

ئۆڵیمپیادی زستانەی 2022 لە پەكینی پایتەختی چین لە نێوان 4ی شوبات تاوەکو 20ی هەمان مانگ بەڕێوەدەچێت، تیایدا 2871 وەرزشکار لەسەرجەم وڵاتان بەشدارییان تێداکردووە، 1581 پیاو و 1290 یاریزانی کچ.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە دۆزەخی کامپ نو بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید ئامادەدەکات

بابەتی دواتر

ئەندامانی كۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسلامی دەنگ بە تاكە كاندید بۆ ڕابەری گشتی نادەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share