ئەمریكا.. بەفر و سەرما سەدان هەزار كەسی بێكارەبا كردووە و هەزاران گەشتی ‏ئاسمانیی ڕاگرتووە

کارەبا لە سەدان هەزار ماڵ و کۆمپانیای ئەمریکا بڕاوە، بەهۆی ئەو شەپۆلی سەرما و ‏باران و بەفرەی لە هەفتەی ڕابردووەوە ڕووی لە بەشێکی زۆری ئەمریکا کردووە. ‏

پێگەی ‏Power Outageی ئەمریکی بڵاویکردەوە، زیاتر لە 370 هەزار هاوبەشیان لە ‏ویلایەتەکانی تەکساس، ئۆهایۆ و تەنانەت نیویۆرک-یش بێکارەبا بوون بەهۆی ئەو ‏شەپۆلی سەرما و بەستەڵەکەی ڕووی لەو ناوچانە کردووە. ‏

هەروەها کۆمپانیای دابینکەری کارەبا و ئاو و غاز لە مێمفیس ئاماژە بۆ بێکارەبابوونی ‏زیاتر لە 130 هەزار هاوبەش دەكات و ڕایگەیاندووە، گەڕانەوەی وزەكە چەند ڕۆژێک ‏دەخایەنێت.‏

شەپۆلەكە كاریگەریی لەسەر گەشتە ئاسمانییەكانیش هەبووە، پێگەی ‏Flight aware‏ کە ‏لەبواری فڕۆکەوانیدا کاردەکات، ئاشكرایكردووە، ڕۆژی هەینی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی ‏زیاتر لە سێ هەزار گەشتیان هەڵوەشاندووەتەوە، لەکاتێکدا ڕۆژی پێنجشەممە زیاتر لە ‏پێنج هەزار گەشت هەڵوەشێندرانەوە.‏

دەستەی پێشبینییەکانی کەشوهەوای نیشتمانیی ئەمریکا هۆشداریدەدات لە دابەزینی زیاتری ‏پلەکانی گەرما و تەنانەت کاریگەریی لەسەر دابەزینی پلەی گەرمیی جەستە، ئەگەر ‏ئامادەکاریی تەواو بۆ ئەو شەپۆلی سەرما و بەفربارینە نەکرێت، ئەمە جگە لەوەی ڕێگری ‏بۆ هاتوچۆ و گەشتکردنیش دروستدەکات.‏

یەکێک لە پسپۆڕانی کەشوهەوای ئەمریکا ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، ئەگەری هەیە پلەکانی ‏گەرما بەجۆرێک دابەزن ئاستی پێوانەیی تۆماربکرێت.‏

بابەتی پێشتر

هۆشدارییەكی ڕوسی لە ژیانكردن لە باڵەخانە بەرزەكاندا

بابەتی دواتر

فراكسیۆنی سەدر: وتووێژەكان هەڵپەسێردران و بەشداری لە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماردا ناكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share