ژمارەیەك لە گەورە بەرپرسانی پەنتاگۆن دەست لەكاردەكێشنەوە

لۆگۆی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا

ژمارەیەك لە گەورە بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پەنتاگۆن) ڕۆژی سێشەممە دەست لەكاركێشانەوەیان پێشكەشكرد، ئەمەش بە ڕۆژێك دێت دوای لەسەركارلادانی مارك ئیسپەر، وەزیری بەرگری لەلایەن دۆناڵد ترەمپ-ەوە.

دەست لەكاركێشانەوەكان هەریەك لە جیمس ئەندرسۆن، بریكاری وەزیری بەرگری بۆ كاروباری سیاسی و جۆزیف كیرنان، بریكاری وەزیری بەرگری بۆ كاروباری هەواڵگری و جین ستیوارت، سەرۆك ئەركانی گرتەوە.

كریستۆڤەر میلەر، وەزیری بەرگری بەوەكالەت لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، دەمەوێت سوپاسی دكتۆر ئەندرسۆن و ئەدمیڕال كیرنان و جین ستیوارت بكەن لەپای خزمەتەكانیان بۆ نەتەوە و ئیدارەی ئەمریكا.

دەست لەكاركێشانەوەكان كە بە ڕۆژێك دێت دوای دورخستنەوەی ئیسپەر لەلایەن ترەمپەوە، لە تویتەر ئەو ترسەی هێناوەتە ئاراوە كە ئیدارەی ئەمریكا دەیەوێت پەنتاگۆن بە لایەنگرانی خۆی پڕبكاتەوە، بەو كەسانەی دەتوانن هاوكاربن لە جێبەجێكردنی ئەو ڕێوشوێنە جێبەجێكردنانەی مایەی وتوێژە لە نزیكەی 70 ڕۆژی بەر لە ناچاربوونی ترەمپ بە جێهێشتنی كۆشكی سپی.

ئادەم سمیس، سەرۆكی لیژنەی هێزە چەكدارەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، دەست لەكاركێشانەوەكان ڕەنگە ببنە سەرەتایەك بۆ پڕۆسەی تێكدانی وەزارەتی بەرگری، كە ئەمەش دەبێت مایەی نیگەرانی سەرجەم ئەمریكییەكان بێت.

لای خۆیەوە تۆی (سی ئێن ئێن) بڵاویكردووەتەوە كە دورخستنەوەی كارمەندە سەربازی و مەدەنییەكانی وەزارەتەكە یان هاندانیان بۆ جێهێشتنی پەنتاگۆن، هەنگاوێكە بووەتە مایەی ترسی بەرپرسانی وەزارەتەكە و سەرانی دیموكراتەكان.

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەكگرتووەكان: عێراق یەكەمین وڵاتە لەڕووی پیسبوون بە مین

بابەتی دواتر

نرخی نەوت گەیشتە سەروو 44 دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بلینكن دەچێتە سعودیە

بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەردانی سعودیە بكات، كە یەكەم گەشتی بلینكن بۆ ئەو وڵاتە دەبێت دوای…
Total
0
Share