کەشناسی: ئەمشەو لەناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمشەوی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما دوو پلە دادەبەزن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ” ئەمشەو ئاسمانى هەرێم لە نێوان نیمچەهەور بۆ هەورى تەواو دەبێت لە گەڵ نمە بارانى پچڕ پچڕ، هەروەها ئاستى باران بارین لە ڕۆژهەڵاتى هەرێم و هەندێک ناوچەى گەرمیان زیاد دەکات”

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە ناوچە شاخاویەیەکان ئەمشەو بەفر دەبارێت و ئەگەری هەیە لە دوای نیوەشەو ئاستى بەفر بارین لە ناوچە شاخاویەکان کەمێک زیاتر ببێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، پلەکانی گەرما دوو پلە دادەبەزن و لەهەندێک ناوچە تەم دروستدەبێت و مەودای بینین کەمدەبێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوی کەشناسی، ئێستا لە شاری دهۆک باران بارین و هەورە بروسکە هەیە و خێرایی با چالاک بووە ئەگەری زیاتربوونی ئاستی باران بارین دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چۆن کاریگەریی پاڵاوگە نەوتییەکان لەسەر زیادبوونی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان کەمدەکرێتەوە؟

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ماڵپەڕی ئینۆڤەیت، تاوەکو پاڵاوگەکانی نەوت لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامبن لە پیسکردنی ژینگە، حاڵەتەکانی شێرپەنجە…
Total
0
Share