توێژینەوەیەک: کەمبوونەوەی هەنگ دەبێتە هۆی کورتهێنانی بەرهەمە خۆراکییە سەرەکییەکان

توێژینەوەیەک لەبارەی کاریگەریی هەنگ لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکان کراوە و سەلماندوویەتی کە کەمبوونەوەی هەنگ، دەبێتە هۆی کورتهێنانی و سنوورداربوونی بەرهەمە خۆراکییە سەرەکییەکان.

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ناوەڕۆکی ئەو توێژینەوەیەی بڵاوکردەوە، کە کۆمەڵەی “ڕۆیاڵ سۆسایەتی” بڵاویکردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە کەمبوونەوەی ئەو مێرووە باڵدارانەی پرۆسەی پەڕینی ڕووەک و گوڵەکان خێراتر دەکەن، هەڕەشە لەسەر ئاسایشی خۆراکی جیهان دروستدەکات.

ئیکۆلۆجیست و پسپۆڕی بواری پەڕینی ڕووەکەکان لە زانکۆی ڕوتگەرز، ڕەیچڵ وینفری بە ڕۆژنامەکەی وت، “ئەو کشتوکاڵەی هەنگی زیاتریان بەسەرەوەیە بەرهەمی زیاتریان دەبێت. سەرم سوڕما، پێشبینیم نەکرد هەنگ تاوەکو ئەو ڕادەیە سنوور بۆ بەرهەمی کشتوکاڵ دابنێت”.

لە چوارچێوەی توێژینەوەکەدا، حەوت لێکۆڵینەوە لەسەر زەویی کشتوکاڵی 13 ویلایەت ئەنجامدراوە، پێنجیان ئەوەی سەلماندووە کە نەبوونی هەنگ، بڕی بەرهەمی ژمارەیەک درەختی کەمکردووەتەوە، لەوانەش دارسێو، دارگێلاس و دارتوتڕک.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە 50 ساڵی ڕابردوودا، بڕی ئەو بەرهەمە کشتوکاڵییانەی پشت بە مێروو و پەڕێنەرەکان دەبەستن، بە ڕێژەی لە سەدا 300 زیادیکردووە.

وینفری ئاماژەی بەوە کرد کە کۆلۆنیی هەنگەمێشەکان بەراورد بە ڕابردوو، لاوازتربوون و هەنگە کێوییەکانیش کەمبوونەتەوە. “کشتوکاڵ چڕتردەبێتەوە و هەنگی کەمتریش لە ناوچەکەدا ئامادەییان دەبێت، ئەمەش لە هەندێک حاڵەتدا پەڕین سنوورداردەکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینییه‌كى نوێ بۆ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا ڕگه‌یاند

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینییه‌كى نوێی بۆ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا ڕگه‌یاند كه‌شناسیی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەفربارین لە سنوورى حاجى ئۆمەران به‌رده‌وامى هه‌یه،…
زیاتر ببینە

له‌ژێر فشارى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا عێراق به‌رده‌وامه‌ له‌ هێنانه‌وه‌ى كەسوكاری چه‌كدارانى داعش

تاوه‌كو ئێستا زیاتر له‌ 600 ئه‌ندامى خانه‌واده‌ى چه‌كدارانى داعش گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌ نه‌ینه‌وا و دوێنێش كاروانێكى دیكه‌ له‌ كه‌مپی هۆله‌وه‌…
Total
0
Share