كەشوهەوای سبەینێ بۆ سەیران گونجاوە

بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ هەینی، كەشوهەوای هەرێمی كوردستان بە ساماڵ و پەڵەهەور ‏دەمێنێتەوە، باران نابارێت و پلەكانی گەرماش دەگەنە سەروو 25 پلەی سیلیزی.‏

كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوكردەوە، ‏لە هەردوو ڕۆژەكەدا ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پێشبینی بارینی هیچ ‏بارانێك نەكراوە.‏

پلەكانی گەرماش بە بەرزی دەمێننەوە، بەشێوەیەك بۆ ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی ‏گەرما 26 پلەیە، سبەینێش دەبێتە 27، سلێمانی بۆ ئەمڕۆ 26 پلە و سبەینێ 27، هەروەها ‏لە دهۆك ئەمڕۆ 27 پلەی سیلیزی تۆماردەكات و سبەینێش دەبێتە 26، هەڵەبجەش بۆ ‏ئەمڕۆ 26 پلە بەرزترین پلەی گەرمایە و سبەینێ دەبێتە 27.‏

بەڵام لە كەركوك پلەكانی گەرما بەرزترن، ئەمڕۆ دەگاتە 30 پلە و سبەینێش 31 پلە ‏دەبێت.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەبار گۆران: بەهۆی دواكەوتنی حەواڵەی دەرەكییەوە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە

وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی دواكەوتنی حەواڵەی دەرەكییەوە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە…
Total
0
Share