تەنها لەمڕۆدا 237 منداڵ لەناو سەنتەری سلێمانی لەدایكبوون

پێدەچێت بەشێكیان بەهۆی جوانیی ڕێككەوتی لەدایكبوونەكەوە بێت

لە نەخۆشخانەكانی ناو سەنتەری سلێمانی ئەمڕۆ 237 منداڵ لەدایكبوون، پێدەچێت بەشێكیان بەهۆی جوانیی ڕێككەوتی لەدایكبوونەكەوە بێت.

سامان شێخ لەتیف، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ كە هاوكاتە لەگەڵ ڕێككەوتی 2022/2/2 لە نەخۆشخانەكانی ناو سەنتەری سلێمانی 237 منداڵ لەدایكبوون.

ڕوونیشیكردەوە، لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێرکاری 33 منداڵ، لە نەخۆشخانە تایبەتەکانیش 204 منداڵ لەدایكبوون.

زیادەی بەرچاوی ژمارەكە پێدەچێت بگەڕێتەوە بۆ خواستی دایك و بابان بۆ هەڵبژاردنی ڕێكەوتێكی جوان بۆ لەدایكبوونی كۆرپەكانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستیی هەرێم: تەندروستیی تووشبووەکەی دیکەی تای خوێنبەربوون جێگیرە

وەزیری تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، “تووشبووەکەی دیکەی تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکەی تێپەڕاندووە” د سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم لە کۆنفرانسێکی…
Total
0
Share