ئەنجومەنی نوێنەران هێرشە درۆنییەکان بۆسەر هەرێم تاوتوێدەکات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، خشتەی دانیشتنی رۆژی دووشەممەی بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەکە، گفتوگۆ لەبارەی دوو تەوەرەوە دەکرێت.

بەپێی خشتەکە، تەوەری یەکەمی دانیشتنی رۆژی دووشەممەی ئەنجومەنی نوێنەران، تایبەتدەبێت بە گفتوگۆکردن سەبارەت بە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شاری کوت، کە بەهۆیەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا.

لە خشتەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، گفتوگۆکردن سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکانی ئەم دواییە بۆسەر هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش، کێڵگە نەوتییەکان، تەوەری دووەمی دانیشتنەکە دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە رێنماییەکانی تۆمارکردنی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رێنماییەکانی تۆمارکردنی خوێندکارانی لە قۆناغەکانی باخچە و قۆناغی یەکەمی بنەڕەتی بڵاوکردەوە و تەمەنەکانی وەرگرتنی دیاریکرد.…
Total
0
Share