هاتوچۆی سلێمانی: خێرایی كەمبكەنەوە و گەشتی دەرەوە دوابخەن

هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری بە شۆفێران دەدات، داوایانلێدەكات بەهۆی كەمبوونەوەی ئاستی بینینەوە خێراییان كەمبكەنەوە و گەشتی دەرەوەی شار دوابخەن.

ڕاگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی هۆشدارییەكی بۆ شۆفێران بڵاوكردەوە و داوایان لێدەكات بەشێوەیەكی بەرپرسیارانە شۆفێری بكەن.

دەقی هۆشدارییەكەی هاتوچۆی سلێمانی:

بەهۆی بەردەوامی شەپۆلی خۆڵبارین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و کەمبوونەوەی ڕادەی بینین، بە پێویستی دەزانین هۆشداری بدەین بە شۆفێران کە بەشێوەیەکی تەواو بەرپرسیارانە شۆفێری بکەن و پابەندی ئەم ڕێنماییانە بن لەپێناو سەلامەتی گیانی خۆتان و ئازیزانتان:

‎* کەمکردنەوەی خێرایی

‎* پاراستنی ماوەی سەلامەتی لە نێوان ئوتومبیلەکان

‎* داگیرساندنی گڵۆپی تەم

‎* بەکارهێنانی ماسک بۆ پاراستنی تەندروستیت

‎سەبارەت بە ناوچە شاخاوییەکان و ڕێگاکانی دەرەوەی شار تا ئەکرێت ئەو ڕێگایانە بەکار نەهێنرێت و گەشتەکان دوا بخرێن تا ئەو کاتەی ئەم شەپۆلی خۆڵبارینە کۆتایی پێدێت.

‎بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک

‎لەکاتی پێویست دەتوانن سوود لەم هێڵە گەرمانە وەربگرن بۆ بە هاناوە چوون

188 کۆنترۆڵی هاتوچۆ

‎ژمارە 100 سەنتەری هەماهەنگی پەیوەندییەکان PJCC

122 فریاگوزاری تەندروستی

115 بەرگری شارستانی

104 پۆلیسی فریاکەوتن

106 ئاسایش

‎ڕاگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی یەكگرتووەوە بزوتنەوەی ئیسلامی دەبێتە خاوەنی پێنج كورسیی پەرلەمانی

بەرپرسێكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی یەكگرتووەوە لە پەرلەمانی كوردستان پێنج پەرلەمانتاری بزوتنەوەی ئیسلاميی كورسییەكانیان…
Total
0
Share