ڕاهێنەری عێراق دوورخرایەوە

بەبڕیاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، زیلیکۆ پترۆڤیچ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق ‏لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، ئەوەش بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ‏ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی قەتەر.‏

لە ڕاگەیاندراوێکدا فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق نووسیویەتی، “فیدراسیۆنی عێراق، بە ‏ئامادەبوونی عەدنان درجال وەزیری وەرزش و لاوان، هەروەها جێگری یەکەمی ‏سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێ، عەلی جەبار و جێگری دووەم، یونس مەحمود و ‏ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێکار کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا، لە کۆبوونەوەکەدا چەند ‏بڕیارێک دەرکران، یەکێک لەوانە دوورخستنەوەی زیلیکۆ پیترۆڤیچ بوو لە پۆستی ‏ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق”.‏

هەروەها نووسراوە، “لە چەند هەفتەی داهاتوودا ڕاهێنەرێکی عێراقی بۆ هەڵبژاردەی ‏نیشتمانی دەستنیشاندەکەین، هەروەها لیژنەیەکی ئەکادیمی لە کەسانی پسپۆر پێکدەهێنین بۆ ‏داڕشتنی ستراتیژێکی نوێ و کاریگەر، بە جۆریک ئاستی هەڵبژاردەی نیشتمانی ‏بەرزبکاتەوە”.‏

هەڵبژاردەی عێراق لە قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر، ‏هەشت ڕووبەڕووبوونەوەی ئەنجامداوە، پێنج یەکسانبوون و سێ دۆڕاندنی تۆمارکردووە، ‏بە پێنج خاڵەوە کەوتووەتە پلەی پێنجەمی کۆمەڵەی یەکەم لە کۆی شەش هەڵبژاردە.‏

بابەتی پەیوەندیدار

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ، سێشه‌ممه‌ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ، سێشه‌ممه‌ چالاکییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌رده‌وامییان ده‌بێت و چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی به‌هێز ئه‌نجامده‌درێن. له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی گه‌ڕی شه‌شه‌م له‌ قۆناغی…
Total
0
Share