ڕاهێنەری بایرن ژیانی لە هاوسەرەکەی هەراسانکردووە

ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشن، جولیان ناگیلسمان بەهۆی وڕێنەی شەوانەوە ژیانی لە هاوسەرەکەی تاڵ کردووە و ڕێگە نادات کاتەکانی خەوتنی بەبێ کێشە بەڕێبکات.

ناگیلسمان لە چاوپێکەوتنێکدا بە گۆڤاری “بایرن میونشن 51″ی ڕاگەیاندووە، “لەکاتی خەویشدا تاکتیک دادەرێژم، بەدەنگی بەرز هاواردەکەم و ناوی یاریزانەکانم دەهێنم، ئەوەش گەورەترین کێشەی خەوی بۆ ڤیرین-ی هاوسەرم دروستکردووە، تووشی کەمخەویم کردووە”.

هەروەها دەڵێت، “بەهۆی 90 خولەکی یارییەکان و قورسی کێبڕکێکانەوە، تووشی ئاستەنگی دەبم لە خەودا، بەکاتێکی زۆر دەتوانم خۆم لە دەڵەڕاوکێ ڕزگاربکەم”.

لەدوایین وتەکانیشیدا دووپاتیدەکاتەوە، دوای بردنەوە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر یانەکانی کولن و هێرتا بەرلین، هەروەها گرتنی پێشەنگی بەجیاوازی شەش خاڵ، هیوادارە پیشوەخت ناسناوی بوندس لیگا یەکلاییببێتەوە، ئەویش لە دڵەڕاوکێ ڕزگاری ببێت.

جولیان ناگیلسمان، ساڵی 2018 هاوسەرگیری لەگەڵ ڤیرین-ی هاوڕێی منداڵی و خۆشەویستی هەمیشەییدا کردووە، خاوەنی دوو منداڵن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی به‌ زه‌حمه‌ت برێنتفۆردی تێپه‌ڕاند

یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می پریمه‌رلیگ، ڕووبه‌ڕووی برێنتفۆرد بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی زه‌حمه‌تی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌…
Total
0
Share