لیاو کێشە بۆ میلان دروست دەکات؟

ڕافائێل لیاو-ی پۆرتوگالی تاوەکو ئێستا گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئەی سی میلان نوێ نەکردووەتەوە، شارەزایان چاوەڕواندەکەن داهاتووی یاریزانەکە لە هاوینی 2023 یەکلایی بکرێتەوە.

ڕۆژنامەی “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، لێپرسراوی کارەکانی ڕافائێل لیاوی هێرشبەری پۆرتوگالی، تاوەکو ئەم ساتە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی یانەی ئەی سی میلان بە ڕێککەوتن نەگەیشتووە.

گرێبەستی هێرشبەرە ئەسمەرەکە لە هاوینی 2024 کۆتاییدێت، لە هاوینی 2023وە دەتوانێت ڕێککەوتن لەگەڵ یانەیەکی دیکەدا بکات.

ئیدارەی “ڕۆسۆنێری” ئۆفەرێکی بە مووچەی ساڵانەی شەش ملیۆن و چەندین پاداشت خستووەتەسەر مێزی گفتوگۆکردن، بەڵام لیاو ڕەتیکردووەتەوە و داوای زیاتری کردووە.

چەند یانەیەکی داواکار کە ناویان ئاشکرا نییە زیاتریان خستووەتە بەردەمی لیاو، ئەوەش گەورەترین کێشەی بۆ پلانەکانی میلان دروستکردووە.

بابەتی پێشتر

وەرزی داهاتوو گۆڕانکارییەکی گەورە لە ڕیاڵ مەدرید ڕوودەدات

بابەتی دواتر

ئەنچیلۆتی یان سیمیۆنی.. مێژوو کامیان دەکاتە براوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share