دیۆکۆڤیچ و بارتی ڕیکۆردی لوتکەیان شکاندووە

ئەستێرەی تێنسی سەرزەوی سڕبی، نۆڤاک دیۆکۆڤیچ هاوشانی ئاشلی بارتی لە لوتکەی ڕیزبەندیی یاریزانە پیشوەرەکانی بواری تێنسی سەرزەوی بەردەوامە.

بەپێی نوێترین ڕیزبەندیی یاریزانە پرۆفێشناڵەکانی بواری تێنسی سەرزەوی لە هەفتەی دووەمی مانگی شوباتی 2022، دیۆکۆڤیچ لە پلەی یەکەمدا بەردەوامە و ماوەی 742 ڕۆژە، واتا 106 هەفتە، یاخود دوو ساڵ و دوو مانگە عەرشی یاریزانانی بوارەکەی گرتووە و ڕێگەی بە ڕکابەرانی نەداوە پێگەکە بەدەستبهێنن، کە ئەوەش خۆی لە خۆیدا ڕیکۆردێکی جیهانی و مێژووییە.

لەسەر ئاستی کچان، ئاشلی بارتی ئوسترالی لە پلەی یەکەمدایە، ئەم ئەستێرەیەش ماوەی 9.3 ڕۆژە، واتا 128 هەفتە، یاخود دوو ساڵ و شەش مانگە بەبێ ڕکابەر لە لوتکەدایە.

ڕیزبەندیی کوڕانی تێنسی سەرزەوی

ڕیزبەندیی کچانی تێنسی سەرزەوی

بابەتی پێشتر

ڕاداری چێڵسی سێ یاریزانی گرتووە

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید و کوڕە نازدارەکەی ئەندەلوس جیادەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share