ڕوونکردنەوەی وەزارەتی شارەوانی لەبارەی پارەی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە هەولێر

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم لەبارەی پارەی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکانی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو هەواڵە ڕاست نییە و ڕاگیراوە.

لە ڕوونکردنەوەکەیدا وەزارەتی شارەوانی ئاشکرایکردووە، “ئەم بابەتە پێش كابینەی نۆیەم سەریهەڵداوە، بەڵام لەگەڵ دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمدا ڕاگیرا و جارێکی تر خرایەوەژێر پرۆسەی وردبینی و دیراسەت”.

وەزارەتی شارەوانی ڕاشیگەیاندووە، “هەر پڕۆژەیەک لە هەر فەرمانگەیەكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێبكرێت، لەژێر ڕۆشنایی و بە جێبەجێكردنی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێبوار تەها: كۆمپانیا بیانییەكان لە كەركوك دەستیان بە وەبەرهێنان كردووەتەوە

پارێزگاری کەرکوک، رایگەیاند، كۆمپانیا بیانییەكان لە كەركوك دەستیان بە وەبەرهێنان كردووەتەوە. رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك، رایگەیاند، ژمارەیەك لە…
زیاتر ببینە

مەڵبەندی 3ی هەولێر: دەمێكە پێگە عێراقیەكانیش سەلماندوویانە كە بەڕازیليیە سوورەكە هی بەغدابوو

مەڵبەندی 3ی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، “بەهەڵواسینی هەموو كۆنە بەڕازیلییەكانی عێراقیش ناتوانن كەتنەكانتان بشارنەوە و دەمێكە پێگە عێراقیەكانیش…
Total
0
Share