ئێران ئاوی زێی بچوكی بەردایەوە

دوێنی بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك ئێران ئاوی زێی بچوكی گرتەوە و كێشەی كەمئاویی بۆ قەڵادزێ و سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دروستكرد، بەڵام دوای چەند كاتژمێرێك جارێكی دیكە كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاوی زێی بچوكی بەردایەوە.

سەلام عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی ڕاپەڕین بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە ساڵی 2017ەوە ئێران دوای دروستكردنی بەنداوێك بەردەوام لەم وەرزەدا ئاوی زێی بچوكی گرتووەتەوە ئەوەش گرفتی كەمئاویی بۆ قەڵادزێ و چەند ناوچەیەكی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دروستكردووە.

باسی لەوەشكرد، “دوێنێ ئێران جارێكی دیكە بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك ئاوی زێی بچوكی گرتەوە، ئەوەش وایكرد كارەكانمان ڕابگرین و نەمانتوانی ئاو بۆ هاوڵاتییان دابین بكەین”.

ڕوونیشیكردەوە، بەڵام دوای چەند كاتژمێرێك جارێكی دیكە ئێران ئاوی زێیەكەی بەرداوەتەوە، ئەوەش وایكرد ئاو بۆ هاوڵاتییانی قەڵادزێ دابین بكرێتەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی ڕاپەڕین دەشڵێت، بەردانەوەی ئاو لەدەستی ئێمە نییە و لەدەسەڵاتی ئێراندایە و بەپێی پێویستی خۆیان لێی گلدەدەنەوە یان بەری دەدەنەوە.

بۆیە پێیوایە، لەچەند ساڵی داهاتوودا كێشەی زیاتر بۆ ڕاپەڕین دروستدەبێت ئەگەر بێت و بەنداوێك دروستنەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە ئاستی یەكتربڕی تۆفیق وەهبی دەكرێتەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “بە خۆشحاڵییەوە سبەی كاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود بەشی شەقامە…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یاداشتێک لەبارەی “هاوڕەگەزخوازەکان”وە پێشکەش دەکات

زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یاداشتێکیان واژوو کردووە وەک پشتگیری لە هەڵمەتەکەی ئاسایشی سلێمانی بۆ دەستگیرکردنی “هاوڕەگەزخوازەکان”. لە…
Total
0
Share