کۆچبەرێکی کورد ماوەی چەند مانگێکە لە لیتوانیا لەژێر چاودێری چردایە

برای ژنێکی خەڵکی دهۆک، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات، هاوکارییان بکەن چونکە ماوەی چەند مانگێکە خوشکەکەی لە وڵاتی لیوانیا لەژێر چاودێری چردایە و بە هۆکاری چەند ئامێرێک لە ژیاندا ماوە.

برای ئەو ژنە دهۆکییە ڕایدەگەیەنێت، “حکومەتی لیتوانیا پێیان وتووین ئێمە ناتوانین چارەسەری پێویستی بۆ بکەین، چونکە ئەو هاوڵاتی لیتوانی نییە و تەنها دەتوانن هاوکاریی سەرەتایی بکەن”.

بە وتەی برای ئەو ژنە، ئەوان وەک کەسوکارەکەی چوار خوشک و برایەکیان لەدەستداوە و نایانەوێت ئەم کەسەش لەدەست بدەن، بەڵام هیچ شتێکیان لەدەستنایەت و ئەوە لە توانای حکومەتدایە.

بەشێک لەو کۆچبەرانەی لە بیلاڕوسیاوە هەوڵیاندا بگەنە ئەوروپا، چوونە وڵاتی لیتوانیا و لەوێ گیریانخواردووە، ئەمساڵیش وەزیری دەرەوەی لیتوانیا سەردانی هەولێری کرد و لەسەر گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم گفتوگۆی کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی:
خەمباربووین بەوەی هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێ و هاوکارە باشەکەتمان پێگەیشت

کۆڵۆنێڵ هانس راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا، پەیامێكی بۆ كۆچی دوایی فەرماندە ئاكام عومەر ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی…
Total
0
Share