راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی:
خەمباربووین بەوەی هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێ و هاوکارە باشەکەتمان پێگەیشت

کۆڵۆنێڵ هانس راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا، پەیامێكی بۆ كۆچی دوایی فەرماندە ئاكام عومەر ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد.

لە پەیامی هاوخەمی و سەرەخۆشیكردنەكەیدا، کۆڵۆنێڵ هانس دەڵێت، “وەک کۆمەڵگەی هۆڵەندی، خەمباربووین بەوەی هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێ و هاوکارە باشەکەت ئاکام عومەرمان پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و خۆشەویستان و هاوکارە بەڕێزەکانی ئاکام دەکەین و هیوای سەبوورییان بۆ دەخوازین لەم کارەساتە سەختەدا”.

راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا راشیگەیاندووە، “دەمانەوێت پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان بگەیەنین بە بنەماڵەی کۆچکردوو و فەرماندە و سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی 70”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لقی سلێمانی یەكێتیی وەبەرهێنەران: لە سلێمانی یاسا و دادگا هەیە و ڕێكاری پێویست گیراوەتە بەر

لقی سلێمانی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و جەختدەكاتەوە كەسانی نابەرپرس و هەلپەرست بە ناوی لقی سلێمانی یەكێتیی…
Total
0
Share