تۆماركردنی تاكسیی نوێ دەستپێدەكات و رێنمایی بۆ دەركرا

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە كە رێنمایی ژمارە 3ی ساڵی 2025ی تۆماركردنی تاكسی نوێ دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، رۆژی دووشەممە، لە هەنگاوێكی نوێدا وەزارەتی ناوخۆ بە ئامانجی نوێكردنەوەی تاكسی لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان و بەرزكردنەوەی ئاستی پاراستنی ژینگە و باشتركردنی خزمەتگوزاریی سەرنشینەكان و جێبەجێكردنی ستانداردی تەكنیكیی نوێ، دەرگای تۆماركردنی تاكسی نوێ، دوای چەندین ساڵ وەستان دەكاتەوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەپێی رێنماییە نوێیەكە تەنها ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە ستانداردە تایبەتەكانی ژینگەیی و تەكنیكییان تێدایە، هەروەها بەشێوەی یاسایی و رەسمی هێندراونەتە هەرێمی كوردستان، مافی تۆماركردنیان وەكو تاكسی دەبێت، لەوانە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە تەنها بە بەنزین كاردەكەن، ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە بنەڕەتدا تەنها بە غازی شل (LPG) كاردەكەن، هەروەها ئۆتۆمبێلی هایبرید و ئۆتۆمبێلی تەواو كارەبایی (EV) ، ئاسانكاریی تۆماركردنیان وەكو تاكسی بێ رسوومات بۆ كراوە، وەكو هاندان بۆ ئۆتۆمبێلی كەمخەرجی و ژینگەدۆست.

جێگای باسە بەگوێرەی ئەو رێنماییە هیچ ژمارەیەكی تاكسی لەسەر ئاستی كوردستان زیاد نابێت، بەڵكو ئەو تاكسییانەی هەن خاوەنەكانیان دەتوانن سوود لە تابلۆكانیان وەربگرن بۆ تاكسیی مۆدێل نوێ كە ژمارە كاتی بن یان ئۆتۆمبیلی دوایین سێ مۆدێل تۆماركراو بن و تاكسییە كۆنەكانیش بكرێنەوە ئۆتۆمبێلی تایبەت و تابلۆی تایبەتیان بێ خەرجیی دارایی پێدەدرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەگوێرەی رێنماییە نوێیەكە، رەنگی تاكسیی نوێ هەمان رەنگی تاكسی كوردستان بە كۆدی (4Q0) دەبێت و خاوەنی تاكسی دەتوانێت لە كوردستان بەم كۆدە تاكسییەكەی بۆیە بكات، یان لە كۆمپانیایەوە بەم رەنگ و كۆدە بەردەست بێت بۆ كڕین. تاكسییە كۆنەكەش بەگوێرەی خواستی خاوەنەكەی بۆیە دەكرێتەوە بە هەر رەنگێكی پەسەندكراو جگەلە رەنگی تاكسی.

ئەوەشخراوەتەڕوو، پێویستە ئۆتۆمبێلەكان نوێیەكان هاوردەكراوبن و پێوەرەكانی سەلامەتی، تەكنیكی و ژینگەییان تێدابێت كە لە رێنماییی هاوردەكردنی ئۆتۆمبیڵ ژمارە 7ی ساڵی 2021ی هەمواركراودا دیاریكراون، تەنها ئۆتۆمبێلەكانی سێ ساڵی مۆدێلی كۆتایی پەسندكراون بۆ گۆڕین بۆ تاكسی.

لە ڕێنماییە نوێیەكەدا، بۆ ئۆتۆمبێلی هایبرد و تەواوكارەبایی، 74 جۆر و بۆ ئۆتۆمبێلی بەنزین 89 جۆر وەكو پاشكۆ دیاركراون كە رێگاپێدراون بگۆڕدرێن بۆ تاكسی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: لە زووترین کاتدا تیروپشک بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینانیان پڕکردووەتەوە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند، دوای ئەوەی پێداچوونەوە بە لیستی ناوی ئەو کەسانەدا دەکرێت کە فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینانیان…
Total
0
Share