سێ منداڵ كە خاشاكیان كۆدەكردەوە بەهۆی تەقینەوەیەكەوە بوون بە قوربانی

لە باشووری بەغداد “تەنێكی نامۆ” بە سێ منداڵدا تەقییەوە و دووانیان كوژران و سێیەم بریندارە.

بەپێی سەرچاوە ئەمنییەكان، سێ منداڵ لە قەزای مەحمودییەی باشووری بەغداد كە كاریان گەڕانە بەدوای كانزا و نایلۆن لەناو خاشاكدا، “تەنێكی نامۆ” پێیاندا تەقیوەتەوە.

سەرچاوەكان دەڵێن، “تەنەكە لەناو توورەكەیەكی نایلۆندا بووە و لەكاتی دەستكاریكردنیدا بە سێ منداڵەكەدا تەقیوەتەوە و دووانیان كوژراون كە كوڕ و كچێكن و سێیەمیان كە ئەویش كوڕە بریندارە”.

تا ئێستا لایەنە ئەمنییەكان وردەكاریی زیاتریان لەبارەی تەقینەوەكەوە ئاشكرانەكردووە و ئامرازی تەقینەوەكەیان بە “تەنێكی نامۆ” ناوبردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: گرنگە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوەبچێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە بەغداد کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
Total
0
Share