باراندەبارێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

كەشناسی، پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای رۆژانی داهاتوو و شەپۆلی بارانبارین راگەیاند و دەڵێت، باران بەڕێوەیە.

دەستەی گشتیی كەشناسی ئاشكرایكرد، پێشبینیدەكرێت سبەینێ چوارشەممە بە تەمومژ دەستپێبكات و لە هەندێك ناوچە نمەباران دەبارێت، پلەكانی گەرماش لە زۆربەی ناوچەكان هاوشێوەی رۆژی سێشەممە دەبن، بەڵام لە ناوچەكانی باشوور پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی دەستەی گشتیی كەشناسیی عێراق، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو كەشی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و باكوور و ناوەڕاستی عێراق هەور دەبێت و لە باشوور نیمچەهەور دەبێت، بەڵام پلەكانی گەرما گۆڕانكارییان بەسەردا نایەت.

لەبارەی پێشبینییەكانی كەشوهەوای رۆژی هەینییەوە، دەستەی گشتیی كەشناسی دەڵێت، كەشی سەرتاسەری عێراق ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بەراورد بە رۆژی پێنجشەممە، تا رادەیەك روو لە بەرزبوونەوە دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆک کۆماری عێراق داوا لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکات بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخاتە کارنامەی دانیشتنی داهاتوویەوە

دکتۆر لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق بە نووسراوێکی رەسمی داوای لە موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە…
Total
0
Share