ڕێکخەری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا ڕایگەیاند، هاوکاری هەسەدەیان کردووە لە کۆنترۆڵکردنەوەی بەندیخانەی غوێران و ئامانجی ئەمریکاش شکستپێهێنانی هەوڵەکانی داعشە لە ڕۆژئاوا.
برێت مەکگۆرک، لەکاتی میوانداریکرندی پەیمانگای کارینگی ڕایگەیاند، ” ئەمریکا چاوی لەسەر باشكردنی دۆخی مرۆییه له باکوری سوریا ڕێگا‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه مرۆییه‌كان و گره‌نتی گه‌یاندنی هاوكارییه‌كانه، له‌گه‌ڵ پاراستنی رێكه‌وتننامه‌كانی وه‌ستانی شه‌ڕ و به‌رده‌وامیدانه به روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كانی داعش و قاعیده”.
مەکگۆرک ئاشکراشیکردووە “ئامانجمان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وه‌یه رێبگرین له‌وه‌ی وڵاتان و كۆمه‌ڵگای داڕوخاوی زیاتر بێته ئاراوە، له‌به‌رئه‌وه‌ی شكستی ده‌وڵه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆشایی جێهێشتوه و ڕێگا‌ی بۆ گروپه تیرۆریستیه‌كانی وه‌ك داعش خۆشكردووه تاپڕی بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌موو جارێك به زیانی ئه‌مه‌ریكا شكاوه‌ته‌وه.”
سەبارەت بە هێرشی چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا مەکگۆرک وتوویەتی، “هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر خاكی سوریا مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌رپه‌رچی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بدەنە‌وه كه له هه‌ر لایه‌كه‌وه بکرێتە سەریان”.
لەبارەی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ بەشار ئەسەد، ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ڕایگەیاند، “ئەم ئیدارەیەی ئەمریکا به ئاشكرا‌و نهێنی دژی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانه له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌ددا، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش به‌و ئاراسته‌یه هه‌نگاو هه‌ڵناگرێت، به‌ڵام رێش له ئوردن ناگرێت له‌گه‌ڵ دراوسێكه‌یدا مامه‌ڵه بكات به مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی سنووره‌كه‌ی”.