مامۆستایەکی ئایینی رایگەیاند، یەکێک لە هەڵەکانی دابەشکردنی خێر و زەکات وردکردنەوەی پارەیە.
مامۆستا ئەحمەد قامیشی، مامۆستای ئایینی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، یەکێک لە هەڵەکانی دابەشکردنی خێر و زەکات وردکردنەوەی پارەیە، نابێت بەو جۆرە بێت، بۆ نموونە ئەگەر 100 هەزار دینار بوو باشترە بدرێت بە یەک کەس، نەک بکرێت بە چوار بەش و هەر کەسێک 25 هەزاری پێبدرێت، بۆ ئەوەی پارەکە جێگە بگرێت و سوودی هەبێت.
وتیشی، دەبێت هەوڵبدەین ئەوەندە ببەخشین کە کەسەکە سووی لێببینێت، نابێت رەزیلیی تێدابکەین، ئیسلام داوادەکات سەرجەم هەژارەکان تێربکرێن.