سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی هەڵدەوەشێنێتەوە

جاسیندا ئەردیرین، سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا

سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا دەڵێت، ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی هەڵوەشاندووەتەوە بەهۆی كۆتوبەندە نوێیەكانی تایبەت بە بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن لەنێو دانیشتوواندا.

جاسیندا ئەردیرین، سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا بەنیازبوو بەمنزیكانە ئاهەنگی هاوسەرگیریكردنی ڕێكبخات، بەڵام گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا لێی تێكدا، لە وتەیەكدا بۆ ڕۆژنامەنوسان وتی، “ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەم ناكرێت” لەهەمان كاتدا هاوسۆزی بۆ هەر كەسێك دەربڕی كە هەمان دۆخی بەسەرداهاتووە.

كاتێك ڕۆژنامەنوسان لێیان پرسی هەستی چۆنە كاتێك ئاهەنگەكەی هەڵوەشاندووەتەوە ئەردیرین وتی، “ئەمە ژیانە،، من جیاواز نیم لەئەودوای نیوزلەندییەكانی دیكە كە زۆر زیاتر بەدەست كاریگەرییەكانی بڵاوبوونەوەی پەتاكەوە ناڵاندوویانە، لە هەمووی گرنگتر نەتوانینی مانەوە لەگەڵ یەكێك لە ئەندامانی خێزان لەكاتی بەتوندی تووشبوونیدا. ئەمە لەسەروو هەموو ناخۆشییەكەوەیە كە هەستی پێدەكەم”.

بڕیارە نیوزلەندا ڕێوشوێنی نوێ و توند بگرێتەبەر لە پۆشینی دەمامكەوە تا ڕێگەنەدان بە كۆبوونەوەی زیاتر لە 100 كەس لە شوێنە بچوكەكاندا، هەروەها ڕێگری لە ئەنجامدانی بۆنە لە شوێنە داخراوەكاندا.

بابەتی پێشتر

بەریتانیا: مۆسکۆ دەیەوێت سەرۆکێکی نزیک لەخۆی بۆ ئۆکرانیا دابنێت

بابەتی دواتر

دابەشکردنی نەوتی سپی لە گەرمیان دەستپێدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share