ڕاستی و دروستی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا لەناو شەڕی جەمسەرەکاندا

هەر دەستکەوتێکی پزیشکی و زانستی کە جیهان چاوەڕوانی بکات دەبێتە جێگەی مشتومڕ و پێشبڕکێی جەمسەرەکان بە تایبەت ڕوسیا و ئەمریکا، وەک چۆن ئەمریکا و یەکێتی سۆڤییەت دەیان ساڵ وەک شەڕی سارد بەردەوامیان پێدا، ئێستاش ڕاستی و دروستی ڤاکسینی کۆرۆنا لەناو ئەم هاوكێشەیەدایە.

ساڵی 2020 کاتێک جیهان چاوەڕوانی هەواڵەکان بوو بۆ دۆزینەوەی دەرمانێک تا کاریگەری نیشانەکانی نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاڵبکاتەوە، ڕوسیا ڕایگەیاند ڤاکسینێکیان دروستکردووە بەناوی “سپۆتنیک ڤی” و دەتوانێت مرۆڤ لە ڤایرۆسەکە بپارێزێت، بەڵام میدیای ئەمریکی ناڕاستەوخۆ ڤاکسینەکەی خستە ژێر پرسیارەوە.

هەمان ئەو شتەی کە ئەمریکا کردی، ئێستا ڕوسیای پێ تاوانبار دەکرێت کە دەیەوێت لەڕێگەی چەند ناوەندێکی ڕاگەیاندن و هەواڵگیرییەوە ڤاکسینەکانی ڕۆژئاوا بخاتە ژێر پرسیارەوە.

ڕۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، “ئەمریکا چەند ناوەندێکی ڕاگەیاندن و هەواڵگیری ڕوسی تۆمەتبارکردووە بەوەی هەوڵیداوە ڤاکسینەکانی کۆرۆنا کە لەلایەن ڕۆژئاواوە دروستکراوە بخاتە ژێر پرسیارەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی ڕایگەیاندووە ڤاکسینەکەی لە ڤاکسینەکانی فایزەر و ئۆکسفۆرد زیاتر مرۆڤ دەپارێزێت”.

بەپێی زانیارییەکانی وال استریت جۆرنال ئەو ناوەندە ڕوسیانە هەوڵیانداوە بە خەڵکی بڵێن ڤاکسینەکانی ئەوروپا کاریگەری نەرێنیان لەسەر لاشەی مرۆڤ هەیە و هەوڵدەدەن لە ڕێگەی “فێڵی زانستییەوە” خەڵکی سارد بکەنەوە..

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

شازادە هاری: خێزانی شاهانە زۆر خراپبوون لەگەڵ هاوژینەكەم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share